ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی بازگه‌ی پشكنینی زاهدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنیكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچانه كارتی نیشتمانیان پێ نه‌بووه و به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و وه‌كوو شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كراوه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌یان هاووڵاتی بێ ناسنامه‌ی به‌لووچ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان كراون.
