له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مافی ژن به ناوه‌كانی مێهرێگان نام ئاوه‌ر و مه‌ریه‌م غه‌فاری و سێ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دگوڵ گومشادزهی، دۆڕمحه‌ممه‌د گومشادزهی و كه‌ریم گومشادزهی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕۆژی دووشه‌ممه سێ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دگوڵ گومشادزهی، دۆڕمحه‌ممه‌د گومشادزهی و كه‌ریم گومشادزهی له هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قادرئاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه مێهرێگان نام ئاوه‌ر، شاعیر و نووسه‌ری ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵی خه‌ڵكی دێهده‌شت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها، مه‌ریه‌م غه‌فاری، چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ١٣ی ئابان كه ڕۆژی ١٣ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ئێستا وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ دانانی وه‌سیقه بۆ ئازادكردنی دژایه‌تی ده‌كات.
