هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌ته‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، نزیك به ٦٠ كرێكاری ناڕازی بیانیان كه له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌شێكیان دیپۆرتی وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێشتریش له سه‌ر پێشێلكردنی مافی كرێكاران له قه‌ته‌ر هۆشداری درابووه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و به‌ڵێنیان دابوو له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساتی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی تۆپێ پێی جیهان، گۆڕانكاری له ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كرێكارانی بیانی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و ٦٠ كرێكاریان به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.