ئاسایشی سلێمانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٧کەسی ڕاگەیاند کە وەک شانەی نەنوستووی داعش لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری کاریانکردوە و دوو ژنیش لە نێو ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا بوونیان هه‌یه.
به‌وته‌ی ئاسایشی سلێمانی، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و ١٧ كه‌سه لە سەربنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا لە سلێمانی، چەمچەماڵ، تەکیە و باریکە ده‌ستبه‌سه‌ركراون. گرووپی یەکەمی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان کە پیلانیان داناوە چەند ئەفسەرێکی باڵا لەھێزی پێشمەرگە و چەند مامۆستایەکی دیاری ئاینی تیرۆر بکەن، پێکھاتوون لە حەوت تیرۆریست کە لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەونە ژێر کاریگەری فکری داعش و بانگەشە بۆ بڵاوکردنەوەی کاروچالاکییەکانی تیرۆریستان دەکەن.