ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، پۆلیسی توركیا له‌درێژه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی له باكووری كوردستان، ١٦ ڕۆژنامه‌نووسی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی دیاربه‌كر به بڕیاری دادستانی شاری وان ده‌ستی به‌و ئۆپراسیۆنه كردووه و ١٦ ڕۆژنانووسی به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی “ستێرك تی وی” و “میدیا هابه‌ر”ی سه‌ر به “پارتی كرێكارانی كوردستان، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.