کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌شاری بۆكان

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئیسماعیل کەریمی” دانیشتووی گوندی “میراوا”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ،  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌ دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی پێنجشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ئیسماعیل کەریمی” و بە بێ حۆكمی قه‌زایی ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه‌ و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

پشتیوانی دایكی “ژینا ئه‌مینی” و “سوونیا شه‌ریفی” له‌ تووماج سالحی

-

بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

مه‌ترسی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدامی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”

-

بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣٠ كه‌س له‌ باكووری كوردستان

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-