ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “سه‌ردووش”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به‌ناوی “مێهدی ڕه‌سایی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهدی ڕه‌سایی” به‌بێ نیشاندانی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانیان كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی “مێهدی” وه‌رنه‌گرتووه.