ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوی “واحید حه‌مزه” خه‌ڵكی گوندی “سارۆقامیش”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ئه‌و هاووڵاتییه‌یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه.