مەتین حەسەنی یەکێک له برینداراهكانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی بۆكان گوازرایه‌وه.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان، مەتین حەسەنی بانگهێشتی لقی ئیجرای ئه‌حكامی شاری بۆكان كرا و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا. ناوبراو کۆتاییەکانی مانگی گوڵانی ١٤٠٣، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی بۆكان، به تۆمه‌ته‌كانی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٣١ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.