سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی مانگی سەرماوەز، کرێکارێکی خەڵکی شاری سنە بناوی “جەواد ئیسماعیلی کەمێزی” لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکێ نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی زانیارییەکان، “جەواد ئیسماعیلی” لە نانەواخانەیەک دا لە گەڕەکی فەرەحی شاری سنە سەرقاڵی کارکردن بووە کە بەبێ هۆکار و بە شێوەی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.