ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی گرووپی میللی پۆڵای ئه‌هواز، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست به‌ڕێوه‌بردنی كارخانه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌نده‌ڵ و نالایق، نه‌درانی حه‌قی خراپی كه‌شوهه‌وا و زێده‌كارییه‌كانی ڕۆژانی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان ناڕازیین و به ڕاگرتنی چالاكییه‌كانی كارخانه له به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی لووله، تیرئاهه‌ن و كه‌وسه‌ر، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون. شایانی باسه، به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م كرێكارانه، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه به‌ڵێنیان دا كه ڕۆژی شه‌ممه وه‌ڵامی خواسته‌كانیان بده‌نه‌وه، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه تا كاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ڕانگه‌ن، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.