ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی په‌یمانی ناوه‌ندی مسی “سۆنگوون”ی وه‌رزه‌قان، بۆ په‌نجامه‌هین ڕۆژ درێژه درا.
كرێكارانی مانگرتوو له په‌نجاهه‌مین ڕۆژدا پتر له ١٠ كیلۆمتر ڕێپێوانیان كرد و ڕێگه‌یان نه‌دا ماشینه بارهه‌ڵگره‌كان برۆنه ناو شیركه‌ته‌وه. به‌ڕێوبه‌ڕایه‌تی مه‌عده‌نی مسی “سۆنگوون” به هاوكاری قه‌رارگای “خاته‌مۆلئه‌نبیا”ی سپای پاسداران هه‌وڵیان دا مانگرتنه‌كه بشكێنن به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆڕاگری كرێكاران به‌ره‌ڕوو بوونه‌وه. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوته‌وه، له‌كاتی ڕێپێوانی كرێكاراندا، ماشینێكی “جه‌ڕۆسه‌قیل” به باری ئاسنه‌وه هه‌وڵی داوه خۆی بداته نێو كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاراندا به‌ڵام به هۆشیاری كرێكاران ئه‌و هه‌وڵی دام ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژیمیش پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.