سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هڵدینگ خه‌لیج فارس به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی جێگری پشتیوانی و سه‌رمایه گۆزاریی ئه‌م شیركه‌ته له ئاست نایه‌كسانی بوونی چوونییه‌تی په‌رداخت كردنی مه‌زایاكان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكاران هه‌روه‌ها به ره‌وتی نایه‌كسانی بۆ په‌رداخت كردنی پاداشێك به ناوی “مه‌عیشه‌ت” ناڕازایین. ئه‌مه له كاتێك دایه كه بۆ كرێكارانی په‌یمانی ته‌نیا پایه حقووق له‌به‌رچاو گرتووه و بۆ كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌رجه‌م حقووق و مه‌زایاكانیان بۆ ته‌رخان كراوه. به‌م جۆره ئه‌م شیركه‌ته به نیازه، كه ته‌فره‌قه و جیایی له نێوان كرێكاران دا په‌ره پێ بدات.