كرێكارانی كارخانه‌ی “پارس پامچاڵ”ی قه‌زوێن ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی، خوازیاری درانی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی بڕی ٨ مانگ حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی بوون. حقووقی ئه‌م كرێكارانه له‌حاڵێكدا په‌رداخت نه‌كراوه كه به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، گرینگ‌ترین كێشه‌ی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكاران، كێشه‌گه‌لێكه كه له یه‌كساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له لایه‌ن هه‌ندێ له ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی پێكهاتووه و چالاكی كارخانه‌ی له بواری هه‌نارده كردن تووشی كێشه كردووه.