كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی مه‌نته‌قه دووی خۆڕه‌م ئاباد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٥٠ كه‌س ده‌بێ و له‌ژێر به‌رپرسایه‌تی شیركه‌تێكی په‌یمانكاری له شاره‌داریی خۆڕه‌م ئاباد كار ده‌كه‌ن، هه‌شت مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌موو مانگێك له بابه‌ت حه‌قی بیمه ٧ له‌سه‌د له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.