ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی “جه‌نگه‌لی شه‌فاروود”، له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاردبوونی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها دواخرانی حقووقه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، نزیكه‌ی ٢٧٠ كه‌س ده‌بن كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه به‌رپرسیاره‌تی پاراستنی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی تالش، ڕزوانشار و ماساڵیان له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ١٥ ساڵ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، كارفه‌رما له سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژ و به‌دوای ته‌واوبوونی قه‌رارداده‌كانیان، له‌سه‌ر كار ده‌ریانیان كردوون. ناڕازییان وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن، ڕاشیانگه‌یاندووه كه شیركه‌تی شه‌فاروود هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له پهردخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆی بواردووه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وانی به‌دواوه بووه.