خۆپیشاندانی خوێندکارانی باشووری كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه و له چواره‌مین ڕۆژی خۆیدا لە بەر دەرکی سەرای شاری سلێمانی درێژه درا و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندوران تەقەیان بەسەردا كردوون.
به‌پێی ڕ‌اپۆرته‌كان، خۆپیشاندانی بەرفروانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی كاتێك گەیشتە بەردەرکی سەرا، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنیان جگە لە گازی فرمێسک‌ڕێژ، تەقەیان بەسەردا ناڕازییان كرد. به هۆی تووندووتیژی هێزه ئه‌منییه‌كان، تێكهه‌ڵچوون له نێوان هه‌ردوولا ڕوویدا و به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئاسایش لانیكه‌م هاووڵاتییه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كان خۆپێشانده‌ران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌شێك له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان و نووسینگه‌ی حیزبه‌كانی “گۆڕان” و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌یان ئاگرتێبه‌ردا. له درێژه دا هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر هه‌واڵنێران و ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانیان لێ زه‌وت كردن. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له چه‌ند شاری دیكه‌ش وه‌كوو هه‌وڵێر ڕوویداوه و تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لانیكه‌م ٣٠٠ خۆپێشلانده‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.