به هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی خه‌باتكاری شاری بۆكان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سێ به‌رابه‌ر قیمه‌تی بێنزین ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان كردووه و به‌هۆیه‌وه كچێكی لاو به‌ناوی “شلێر دادوه‌ند” گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای فه‌زای ئه‌منییه‌تی و ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌ت نیزامی له‌شاری بۆكان و به‌رده‌وامی سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئه‌مشاره هه‌روا له شه‌قامه‌كان ماونه‌ته‌وه و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وتووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا ٥ كه‌س له هاووڵاتییان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و زیاتر ١٣٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.