ڕۆژی چوارشه‌ممه، تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس له شاره جۆراوجۆره‌كانی توونێس له‌وانه پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بوو.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، خۆپیشانده‌ران له سه‌ر شه‌قامه‌كان درووشمی ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تییان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به وته‌ی شایه‌تحاڵان، هێزه‌كانی پۆلیس له‌و تێكهه‌ڵچوونانه‌دا، له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ هه‌وڵیان داوه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن. شایانی باسه خۆپیشانده‌ران له‌م خۆپیشاندانانه‌دا، خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی بابه‌رابه‌ریی ئابووریی دژبه تۆژه هه‌ژاره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا خۆپیشانده‌رانی توونێسی له ئاست بێكاری، هه‌ژاری و كێشه‌ی ئابووری ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازاد كرانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ن.