ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی “بێنیامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له چه‌ند شاری ئه‌م وڵاته هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه له‌دژی بێكاری، گه‌نده‌ڵی ماڵی و شێوازی كاركردی ده‌وڵه‌تی نێتانیاهوو له‌ئاست به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، درووشمیان وتووه‌ته‌وه. خۆپیشانده‌ران به ڕێپێوان تا به‌رامبه‌ر ویلای شه‌خسی ناوبراو له شاری لێوارئاوای قه‌یسه‌رییه له نزیك شوێنی نیشته‌جێ بوونی هه‌میشه‌یی نێتانیاهوو له شاری ئۆرشه‌لیم، درووشمیان وتووه‌ته‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. شایانی باسه، دادگوسته‌ری ئیسڕائیل له مانگی مه‌ی دوای له نیتانیاهوو كردبوو كه به‌هۆی تاوانه‌كانی وه‌ك به‌رتیل وه‌رگرتن، ته‌زویر و سووئیستفاده له هێز، له دادگا ئاماده بێت.