ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه دارستانەکانی دۆڵی سەلاسی باوەجانی ئاگری گرتووە و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هه‌روا له ناو ئاگردا ده‌سووتێت.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خەڵکی ناوچەکە به كه‌مترین ئیمكاناته‌وه سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، بەڵام تا ئیستا نەیانتوانیوە ئاگرەكه کۆنتڕۆڵ بکەن. شایانی باسە سەرۆکی جەنگەڵبانی وتوویەتی: ئێستا خێرایی “با” زۆره و ئەو ناوچەیەش شوێنەکەی سەختە. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هیچ یارمەتییەک لە لایەن دام و دەزگاکانی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵ و کوژاندنەوە ئاگرەکە کە دارستانەکانی گرتۆتەوە نەدراوە.