هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه گرانی نان و پێداویستییه‌كانی خۆراك له شاره جۆراوجۆره‌كانی خووزستان، هێڵی ئینترنت له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌و ئۆستانه داخرا یان له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ست به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاری ئیزه به نسیبه‌ت شاره‌كانی دیكه‌ی خووزستان به‌رینتره و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به داخرانی ئینترنت هه‌وڵ ده‌ده‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و ئۆستانه ڕێگری بكه‌ن. به وته‌ی هاووڵاتییانی خووزستانی، ئه‌و شارانه‌ش كه ئینترنت به ته‌واوه‌تی دانه‌خراوه، ئاستی خێرایی هێڵه‌كانی ئینترنت زۆر دابه‌زیوه. جێگای ئاماژه‌یه كه خۆپێشاندانه‌كانی خووزستان دژ به گرانی نان و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خۆراك له ڕۆژی ١٥ی گوڵان و پاش بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، ده‌ستیپێكردووه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و ئوستانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.