کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی “واران محه‌ممه‌د نیژاد” له‌ زیندانی سنه‌

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی واران محه‌ممه‌د نیژاد له‌ زیندانی سنه‌

“واران محه‌ممه‌د نیژاد” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگی نۆژین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ و نادیاربوونی چاره‌نووسی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خۆپێشاندان و مانگرتنی خوێندكاران و خه‌ڵكی ناڕازی له‌شاره‌ جیاجیاكانی ئێران، به‌ ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری به‌بێ هۆكار له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، یه‌ك له‌وانه‌ “واران محه‌ممه‌د نیژاد” چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی نۆژینه‌ له‌ شار سنه‌ كه‌ له‌ به‌رواری ٢١ی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی زیندانی سنه‌ ڕاگوێزراوه‌ و ئێستا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و داوای ڕوون كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌كات.