ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كاسبكاران و بازاڕییانی ئیلام بۆ جارێكی دیكه له ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست گرانی و هه‌ڵاوسان ده‌ربڕی.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بازاڕییان و كاسبكارانی چه‌ندین شاری گه‌وره‌ی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی باجی ساڵانه، گرانی و هه‌ڵاوسان مانیانگرت و كاسبكارانی شاری ئیلام‌یش ماوه‌ی سێ ڕۆژه په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوون وخوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی ساڵانه و دابه‌زینی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و گرانی بوون.