ڕۆژی چوارشهممه ٩ی مانگی سهرماوهز، دەوڵەتى تورکیه تۆپبارانی گۆندەکانی سنوورى هەریەکە لە ناوچەكانی “شەرا” و “شێراوای” عەفرین دەکات.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دوێنێ دەوڵەتى تورکیه تۆپبارانی سنوورى هەریەکە لە گوندەکانی “مەیاسێ” و “برخ قاسێی” لە سنورى شێراوا و هەروەها، گۆندی “تنبی” لە سنوورى شەرای عەفرینی كرد و قەسەدە ڕایگەیاند: بەهۆى تۆپبارانەکانەوە بۆسەر ناوچەکان ، لە ١٠ ڕۆژی ڕابردووی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیهدا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خوێندنگایەک، بنکەیەکی تەندروستی و دوو نەخۆشخانە بۆردوومان کراون و لە ئەنجامیشدا ١٣ هاووڵاتی و ٢٠ شەڕڤانی قەسەدە، گیانیان بهختكردووه.