لیتوانی به‌مه‌به‌ستی ڕێگری له چوونی كۆچبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ وڵاته‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی دیكه، به‌شێك له دیواره پۆڵایینه به‌رزه‌كه‌ی له سنووری خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتی بێلاڕووس كۆتایی پێهێنا.
به‌رپرسانی لێهستانی به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له چوونی كۆچبه‌ران بۆ نێو وڵاته‌كه‌یان، ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بۆ درووست كردنی دیوارێك له سه‌ر سنووره‌كه‌یان دربڕی. شایانی باسه له دوای چوونه‌سه‌ره‌وی ڕێژه‌ی كۆچی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا و درووست بوونی قه‌یرانی كۆچبه‌ران، هه‌ر سێ وڵاتی هاوسنووری بێلاڕووس به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له چوونی كۆچبه‌ران بۆ نێو وڵاته‌كه‌یان، سنووره‌كانیان به ته‌ل و ئاسن، به‌ته‌واوه‌تی داخستووه به‌ڵام لیتوانی به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه سنووره‌كه‌ی به درووست كردنی دیوارێكی پۆڵایین، كه به‌رزیه‌كی نزیكه‌ی ٤ مه‌تر داخستووه. به‌پێی زانیاریه‌كان به مردنی هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی عێراق ئاماری كۆچبه‌رانی گیانبه‌خت كردوو له سنووری بێلاڕووس و لێهستان گه‌ییشتووه‌ته ١٠ كه‌س.