وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ١١ی مانگی مه‌ی، به‌ر‌امبه‌ر له‌گه‌ڵ ٢١ی مانگی گوڵان، ڕایگه‌یاند كه دوو شارومەندی فه‌ڕانسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. پاشان ئاشكرابوو كه ئه‌و دوو كه‌سه خاتوو “سیسیك كۆهلێر” و هاوژینه‌كه‌ی “ژاك پاریس” دوو مۆعه‌لیمی فه‌ڕانسه‌وین. خاتۆ “كۆهلێر” له ساڵی ٢٠١٦وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی فیدراسیۆنی میللی فه‌رهه‌نگ و بارهێنانه كه به‌هێزترین قیدراسیۆنی په‌روه‌رده‌ی مۆعه‌لیمانی فه‌ڕانسه‌یه. ناوبراو هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناوه له بواری چالاكی سه‌ندیكایی و ئه‌ندامێكی گرینگی قیدراسیۆنی په‌روه‌رده‌ی جیهانه. “شۆڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران” هه‌ر له سه‌رتایی دامه‌زرانییه‌وه ئه‌ندامی ئه‌و فیدراسیۆنه بووه كه له ٤٠١ ئیتحادییه، شۆڕا و ڕێكخراوه پێكهاتووه.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ١٢ی مانگی گوڵان، “ڕه‌زا شه‌هابی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی ئوتوبووسڕانی تارانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. پاشان هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی خۆشناوی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئێران به ناوه‌كانی “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی”، “مه‌سعوود نیكخواه” و “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” پشتڕاست كرایه‌وه. دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی”، “ڕێحانه ئه‌نساری نەژاد”، “كه‌یوان موهته‌دی”، “جه‌عفەه‌ر ئیبراهیمی” ، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” و “موحسن عومرانی” و ده‌یان كه‌سی دیكه كه ژماره‌یان دەگاتە ٤٠ كه‌س، بڵاوبۆوه. وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم خاتوو “كۆهلێر” و هاوژینه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری و ئه‌ندانی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی به تۆمه‌تی ” ئاژاوه‌گێڕی و به‌لاڕێدا‌بردنی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك” تاوانبار كردووه و هه‌موویانی به سیخووڕی مه‌حكووم كردووه.
كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئێران سه‌باره‌ت به سناریۆسازییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له ڕێگه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی میللی و میدیاكانی په‌یوه‌ندیدار به‌و ناوه‌نده‌وه، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری بۆ به‌رگری له خاتوو “كۆهلێر” و هاوژینه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها چالاكانی دیكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و چاوپێكه‌وتنی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوچین و هاوكاره‌كانیان بەمەبەستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سناریۆكه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، خستووه‌ته‌ڕوو. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ” به به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و نه‌مایشەه ڕایده‌گه‌ینین كه هێنانه‌گۆڕێی بابه‌تگه‌لێكی له‌م چه‌شنه، “ته‌نیا ده‌بێته هۆكاری هه‌رچی زیاتر بێ ئابڕوویی خۆیان و بێ متمانه‌یی زیاتری خه‌ڵك به‌و ده‌سه‌ڵاته.”
به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمان به‌م چه‌ند ڕسته‌یه كۆتایی پێدێت:
“به‌مجۆره ڕایده‌گه‌ینین كه به درووستكردنی ئه‌و سناریۆیانه، زۆرتر له‌وه خۆتان بێ ئابڕوو نه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌یكه بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمانی ئێران له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا به هێنانەگۆڕێی داخوازییه سنفی و ئابوورییه‌كانیان، به‌هێزتر له هه‌میشه ئه‌رك و چالاكییه‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌بردووه و هیچ كات پاشه‌كشه ناكات و سه‌ره‌ڕای په‌روه‌نده‌سازییه‌كانتان، ئاگری ڕق و بێزارییان تا دێت بڵێسه‌دارتر ده‌بێت.”
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تارانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا، په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دژ به چالاكانی كرێكاریی، موعه‌لیمان و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی، وه‌ك شگردێكی ناسراو و به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناو لێده‌بات. له به‌شێك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: “سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد هه‌ڵمه‌تێکی نێوخۆیی و نێه‌ده‌وڵه‌تی بەمەبەستی ئازادی “ڕه‌زا شه‌هابی” و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی دیكه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستپێده‌كات و تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م تۆمه‌ت و په‌روه‌نده‌سازییه‌كان وه‌ڵا نه‌نرێن و به‌بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد نه‌كرێن، له‌سه‌ر خواستی حۆیان به‌رده‌وام ده‌بن. له ته‌واوی ڕێكخراوه‌كانی كرێكاریی و پارێزه‌رانی مافی كرێكاران و چالاكانی مه‌ده‌نی داواكارین، به هوشیارییه‌وه چەواشەکاری هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌قاو بده‌ن و یه‌كگرتووانه ته‌رح و سناریۆسازییه‌كانی ڕژیم شكست پێ‌بێنن.” هه‌روه‌ها كرێكارانی شێركه‌تی سه‌نعه‌تی حه‌وت ته‌په به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی كردن له چالاكانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و ئیدانه كردنی درووست كردنی سیناریۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان به‌یاننامه‌یه‌كیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه:
“هاوكاران و هاوڕێیانی ئازیر، ئێمه له شێركه‌تی حه‌وت ته‌په ئه‌زموونێكی هاوشێوه‌مان هه‌یه كاتێك كه له دژی ئازیزانمان فیلمی ئه‌منییه‌تی “سیناریۆی سووتاو” بڵاوكرایه‌وه، ئاكامه‌كه‌ی بوو به ڕسوایی زیاتر بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پته‌و كردنی ڕیزی خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی ئێمه. ئێمه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره فیلمانه به نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی چالاكییه‌كانی خۆمان ده‌زانین، چونكه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌وڵه‌كانی ئێمه ترس و دڵه‌ڕاوكێی خستووه‌ته دڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه.”بنه‌ماڵه‌ی موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵاندا نامه‌یه‌كیان بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان به گاڵته گرت كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه خراونه‌ته پاڵ ئه‌و به‌ندكراوانه. ئه‌وان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندبوو: “ئێمه بنه‌ماڵه‌ی موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، به مافی خۆمانی ده‌زانین كه سكاڵا له دژی ناوزڕاندن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م گرته ڤیدیۆیانه‌یان به‌رهه‌م هێناوه تۆمار بكه‌ین و هه‌روها تا به ئاكام گه‌یشتنی قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێداگری ده‌كه‌ین.” ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی كرێكاری له به‌شی په‌روه‌رده‌ی فه‌ڕانسه و چالاكانی كرێكاریی و په‌روه‌رده‌یی ئێران، له فه‌ڕانسه و له ناو ئه‌ندامانی ڕێكخراوه جیهانییه‌كاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و فیدڕاسیۆنی په‌روه‌رده‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چالاكانه‌ی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادبوونی سه‌رجه‌م گیراوه‌كان بوو.
كۆنفدراسیۆنی یه‌كێتی كرێكارانی نۆروێژیش سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی كرێكاری و موعه‌لیمان، خوازیاری ئازادبوونی ئه‌و گیراوانه و به‌یاسایی كردنی ئازادی دامه‌زراندنی ڕێكخراو و كۆبوونه‌وه و مانگرتن له لایه‌ن ڕژیمه‌وه بوون. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، لەژێر گوشاری ئابوورییەکی داڕماو و خەباتی کرێکاریی و جەماوەریی، گرانی کەم وێنە و بێتوانایی لە ئاست چارسەرکردنی تەنانەت بچووکترین ئەو گرفتانەی کە بەسەر خەڵکیاندا سەپاندووە، دووچاری سەرلێشێواوی بوون. دەستبەسەرکردنی دوو ئەندامی ڕێکخراوە کرێکارییە گەوەرە فەڕانسەوی و جیهانییەکان و هەروەها کەسایەتییە ناسراو و جێ متمانە ئێرانییەکان و دروست کردنی پەروەندەگەڵێکی ساختە و نەزانانە لەدژیان، بەیانگەری ئەم سەرلێشێواوییەیە. بەرپرسانی داماوی کۆماری ئیسلامی، وێڕای هەوڵدان بۆ چاوترسێن کردنی کۆمەڵانی خەڵکی ناڕازی، کرێکارانی مانگرتوو و موعەلیمانی مافخواز لە ئێران، لەسەر ئەو باوڕەشن کە ڕەنگە بتوانن بە دەستبەسەرکردنی خاتوو کوهلێر و هاوژینەکەی، کاریگەری بکەنەسەر ڕەوتی دادگایی حەمیدی نووری، قاتڵی ساڵی ٦٧. بەڵام هەروەک هەڵسووڕاوانی کرێکاریی بەدرووستی ڕوونیان کردۆتەوە، پەروەندەسازی و بارمتەگرتن، ڕژیم هەرچی زیاتر ڕسوا دەکات. دەبێ ئەم کارزارەی ئێستای کە بۆ ڕزگار کردنی بێ شەرت و مەرجی دەستبەسەرکراوەکان کەوتۆتەڕێ، هەنگاوێک بێت بۆ پێشڕەوی بەرو لەناوبردنی بەتەواوەتی ڕژیم.