بەپێی هەواڵی گەییشتوو، بەهۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ لە ڕۆژی هەینی ٢٤ی مانگی بەفرانبار، زیاتر لە ٧٠ ماڵ و ٣٠ دووکانی شاری موورمووری سەر بە ئۆستانی ئیلام ژێر ئاو کەوتوون و بەشێک لە مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە لافاو بردوویەتی.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان، ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٩٥ میلیمتر باران لەو شارەدا باریوە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی لادانی ڕێڕەوی ئاوی ڕۆخانەکانی ئەو ناوچەیە و بە هۆی خراپی ڕێڕەوی ئاوەڕۆ لەو شارەدا، ئاو چووەتە نێو ماڵ و دووکانی هاووڵاتیانی ئەو شارە و زیانێکی زۆر بەر دانیشتووانی ئەو ناوچەیە گەییشتووە.