ڕێكخراوی “فرانت لاین دیفێندێرز” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی سه‌باره‌ت به دەستبەسەركردنی نایاسایی “شەعبان محەممەدی“، “ئەسکەندەر لوتفی” و “مەسعوود نیکخواه” ئەندامانی كانوونی سنفیی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان، خوازیاری ئازادكردنی دەستبەجێ و بێ مەرجییان بوو.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “فرانت لاین دیفیندرز“، داوای لە بەرپرسانی ڕژیم کردووه کە دڵنیایی تەواو بەو ڕێكخراوه‌یه بدات کە تەواوی قۆناغەکانی هەڵسووکەت لەگەڵ ئەو سێ مۆعه‌لیمه بەپێی بڕیارنامەی ٤٣/١٧٣ی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بووه، کە لە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٨ پەسەند کراوه و مافی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ری بۆیان له‌به‌رچاو گرتووه.