به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له ئاست شه‌پۆلی مانگرتن، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌باتكارانه‌ی جه‌ماوه‌ردا، تووشی داماویی و سه‌رلێشاویی هاتووه. خامنه‌یی، ئه‌و كه‌سانه‌ی به گاڵته گرتووه كه، ده‌ریدخه‌ن ڕژیمه‌كه‌ی گه‌یشتۆته لێواری هه‌ڵدێر، به‌ڵام یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه سلمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن، ناوشیاری و بێ ئاگایی به‌رپرس و كاربه‌ده‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی ڕژیمه‌كه‌یه‌تی.
كۆماری ئیسلامی به‌یارمه‌تی ئیمپریالیسته‌كان و له‌سه‌رشانی بۆرژوازی ئێران و له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه، بازاڕییه‌كان، به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشت. به‌ڵام ئه‌مڕۆكه هه‌ر ئه‌م بازاڕیانه، له دژی ڕژیم ڕاپه‌ڕیون. ناڕه‌زایه‌تی بازاڕیان و كاسبكاران له دژی یاسای نوێی ماڵیاتی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیاتی پیشه‌گه‌ران و گرانی و هه‌ڵاوسانێكی له ڕاده‌به‌ده‌ری كه، توانایی كڕینی خه‌ڵكی كه‌م كردۆته‌وه و نۆقمی كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی ئابووری كردووه، درێژه‌ی هه‌یه. مانگرتنی بازاڕیان و كاسبكاران له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی تاران، ئاوێته‌یه‌كیش بووه له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكی ناڕه‌زایه‌تی. بۆنموومه، له‌شه‌قامی میلله‌ت، مه‌ئمووانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر مانگرتووان و ژوماره‌یه‌كیان ناچار كردووه، دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه. له كاردانه‌وه‌دا، به‌شێكی به‌رچاوی دیكه له خه‌ڵك به مانگرتنه‌كانه‌وه په‌یوه‌ست بوون و درگای دووكانه‌كانیان داخستووه. مانگرتنی بازاڕیان و كاسبكاران له شاره‌كانی وه‌ك، تاران، ئیسفه‌هان، له‌نجان، یه‌زد، كوه‌چنار، نورئاباد مه‌مه‌سه‌نی، خۆڕه‌م ئاباد و ئیسلام ئابادی غه‌رب، له ئارادایه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، مانگرتنه‌كانی كاسبكاران له شاری تاران له زۆر شوێن و له‌وانه، له ئێكباتان، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی جه‌ماوه‌ری، سه‌ربه چین و توێژه جۆراوجۆره‌كان، هاوكات بووه. به‌ڵام ئه‌و هێزه سه‌ره‌كییه‌ی كه، پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی بێزار له كۆماری ئیسلامی و خوازیارانی ڕووخانی ئه‌م ڕژیمه‌ن، بریتیین له، كرێكاران، موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان.
ته‌نیا له یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت، كارگای خه‌میر مایه‌ی ناغان، شیركه‌تی تولی پێرس، سه‌نایه‌عی به‌سته‌به‌ندی ئه‌لبوز، كرێكارانی شاره‌داری شاهیندژ، كارخانه‌ی داروگه‌ری تاران، جهادی كه‌شاوه‌رزی و كرێكارانی شاره‌داری یاسوج، له مه‌یدانی ململانێ و ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خاونكار و هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی و پۆلیسی پارێزه‌ری، خاون سه‌رمایه‌كاندا بوون.
سه‌رجه‌می ئه‌و كرێكارانه خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانن. ئه‌وان له هه‌مبه‌ر حه‌قده‌سته وه‌دواكه‌تووه‌كان و زیادبوونی ته‌نیا “١٠له‌سه‌دی” حقوقهكانیان، ناڕازیین. كرێكارانی ناڕازیی داوا ده‌كه‌ن كه لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی هه‌ڵاوسان و ئاستی گوزه‌رانیان دیاری بكرێ. كرێكارانی په‌یمانیی و پڕۆژه‌یی نه‌وت، ڕێكه‌وتی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠، له یه‌كه‌مین به‌یانییه‌دا، كه له ده‌وری نوێی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا بڵاویان كرده‌وه، وتییان كه لانیكه‌می حه‌قده‌ستی كرێكاران، نابێت له ١٢ میلۆن تمه‌ن كه‌متر بێت. ئه‌م داواكارییه له ئێستادا، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌یكه ئاماره‌كانی خودی ڕژیم باس له هه‌ڵاوسانی ٥٠ له‌سه‌د ده‌كه‌ن و هه‌ڵاوسان له بواری خۆراك و كرێ ماڵدا، تا ئاستی سه‌دله‌سه‌د و بگره زیاتریش به‌رز بۆته‌وه، پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێ. یه‌كێك له خێراترین داواكارییه ئابوورییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت، هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، بریتییه له، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، گۆڕینی گرێبه‌سته‌كانیان بۆ ڕاسته‌وخۆ و داییمی و هه‌روه‌ها ٢٠ ڕۆژكار و ١٠ ڕۆژ پشوو، له مانگێكدایه. له ناو داواكارییه هه‌نووكه‌ییه‌كاندا، ئاڵوگۆڕ له بارودۆخی نه‌گونجاوی خۆراك و شوێنی خه‌وتنی غه‌یره بێهداشتی و هه‌روه‌ها، پێداویستییه‌كانی ژیان و گوزه‌رانیان، به‌رچاو ده‌كه‌وێ. به‌ڵام كرێكاران داواكاری سیاسیشیان هه‌یه. شۆڕای سازمانده‌یی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت، له چه‌ندین ڕاگه‌یاندنی یه‌ك له دوای یه‌ك و به تایبه‌ت له دوایین به‌یاننامه‌كه‌یاندا، خوازیاری ئازادی زیندانیانی سیاسی و له‌وانه، خاتوو سیسێل كۆهلێر و هاوسه‌ره‌كه‌ی ژاك پاری، ڕه‌زا شه‌هابی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی، ئانیشا ئه‌سه‌دوڵڵایی، ڕێحانه ئه‌نسارینژاد، كه‌یوان موهته‌دی، ڕه‌سوڵ بو‌داقی، جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی، ئه‌سكه‌ندر لوتفی، شه‌عبان موحه‌ممه‌دی، موحه‌ممه‌د حبیبی و موحسین عومرانی و كه‌سانی ترن.
كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی موعه‌لیمانی خه‌باتكار و خانه‌نشینكراوانی ناڕازیی هه‌روا به‌رده‌وامه. دوبه‌دوای بانگه‌شه‌ی له‌پێشدا ڕاگه‌یندراویی، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سینفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٦ی جۆزه‌ردان، موعه‌لیمان له شاره جۆراجۆره‌كان، له‌به‌رده‌م بینای ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و پروه‌رشدا، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
موعه‌لیمانی ناڕازی تاران له به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم و له فه‌زایه‌كی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌منییه‌تییدا كۆبوونه‌وه. له‌شاره‌كانی كوردستانیش له‌وانه، شاری مه‌ریوان، سنه، سه‌قز و كامیاران، شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه گه‌مارۆ درابوو. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له، پترله ، ٣٠شار له‌ئارادایه. شایانی باسه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا موعه‌لیمانی ئێران چه‌ندین جار له دژی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست و بارودۆخی خراپی ئابووری و هه‌لومه‌رجی دامه‌زراندنی موعه‌لیمان، ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌داواكارییه‌كانی خۆیان بگه‌ن.
خانه‌نشینكراوانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له شاره جۆراجۆره‌كان و له‌وانه، شوش، شوشتر، دورود، ئه‌هواز، كرماشان و هه‌روه‌ها ئوستانه‌كانی گیلان و زه‌نجان، ڕۆژی پینجشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، بۆ چه‌ندمین جاری به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له دژی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی په‌سه‌ندكراوه‌یه‌كی شۆرای باڵای كاری ڕژیم، سه‌باره‌ت به حه‌قده‌سته‌كان و بڕیاری ده‌وڵه‌ت له‌بابه‌ت زیادكردنی ١٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كان، له‌نزیكه‌ی ده‌ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه. ناڕازییان داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن كه، تا به‌رله كۆتاییی مانگی جۆزه‌ردان ئه‌و په‌سه‌ندكراوه‌یه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و حه‌قده‌سته‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی، زیادبكات.
ئه‌مه ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه كۆماری ئیسلامی جگه له سه‌ركوت و تووندوتیژی، هیچ وڵامێكی بۆ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك نییه. ئه‌م بابه‌ته له په‌نای ئابوورییه‌كی مافییایی و ڕوو له داڕمان، له‌ده‌ستدانی ڕه‌وایه‌تیی و هه‌رچی لاوازتربوونی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هیتر…….. ڕژیمی گه‌یاندۆته لێواری هه‌ڵدێر و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی ئابووریی و سیاسیی كرێكاران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، یه‌كێكه له نیشانه‌كانی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه، مه‌ترسیداره‌ی ڕژیم.