کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دادگاییکردنی٥موعەلیمی دیکەی خەڵکی سنە

دادگایی کردنی ٥ موعەلیمی دیکەی خەڵکی سنە 3

دانیشتنی دادگای تایبەت بە ٥ کەسی دیکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی موعەلیمان و چالاکانی پیشەیی شاری سنە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و شەممەی ڕابردوودا لە لقی دووی دادگای گشتی و ئینقلابی شاری سنە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ دانیشتنی دادگای “فاتیمە زەند کەریمی، موختار ئەسەدی و کوروش عیزەتی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت لە لقی دووی دادگای گشتی و ئینقلابی شاری سنە بەڕێوە چووە و هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ “سادق کەنعانی و ڕزگار حەیدەی” لە هەمان لقی دادگا دانیشتنی تایبەت سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان بەڕێوەچووە. جێگای ئاماژەیە ژمارەیەک لەم کەسانە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەشیان بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.