کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خەڵکی کوردستان و بەلوچستان پیلانەکانی ڕژێم پووچەڵ دەکەنەوە

هەر ڕۆژە و لايەنێکی نوێ و کارەساتباری ئەوەی لە ڕۆژی هەینی خوێناویی ٨ی مانگی ڕەزبەر لە زاهیدان ڕوویدا، ئاشکرا دەبن. دەگوترێ کە پێش کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی نوێژی هەینی، پاسدارە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سەربانەکان سەنگەریان گرتبوو و ئامادە بوون بۆ وەڕێخستنی حەمامی خوێن. “شایەتحاڵێک دەڵێت، جگە لە بوونی زۆری هێزی نیزامی لە شارەکەدا و ڕێگریکردن لە هەر کۆبوونەوەیەک لە شەقامەکان،مەئموورەكان بە جلوبەرگی بەلوچییەوە  تەنانەت لە سەرەی نانەواخانەکانیشدا تەقە لە خەڵک دەکەن و دوکانەکان ئاگر تێبەردەدەن“. هەندێک لەو خەڵکە لە ترسی دەستگیرکردنی لاوان و  کەسانی ترتەرمی مردووەکانیان بردۆتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی ناسنامەکەیان نەناسرێتەوە.” تەواوی بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەموو ئەو شتانەی ڕۆژی هەینی لە زاهیدان ڕوویدا و لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەگوزەرێت سیناریۆیەکی پێشوەختە و پلان بۆ داڕێژراو بووە. پڕوپاگەندەکانی رژێم سەبارەت بە رووداوەکانی سیستان و بەلوچستان بە ئاراستەی هەمان ئەو پڕوپاگەندانەیە کە لە میدیاکانی سەر بە رژیمدا لەبارەی کوردستانەوە پەڕەی پێ دەدرێت.

کۆماریئیسلامیبەداڕشتنیئەمپیلانە،لەیەککاتدابەشوێنچەندئامانجەوەبوو: یەکەم، پاڵنانی لایەنە چەکدارەکان بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە ناوچەکانی وەک کوردستان و بەلوچستان، کە پێدەچێت پیلانێکی هاوشێوەشی بۆ ناوچەی خوزستان هەبێت. میلیتاریزەکردنی ئەم ناوچانە و پەراوێزخستنی ئەو بزووتنەوە جەماوەرییەی ئێستا.  دووهەم: درووستکردنی ناکۆکی و دووبەرەکی لە خەباتی یەکگرتووانەی خەڵکی ئێران و ترساندنی خەڵک لە شۆڕش و لە گرفتار بوونی ئێران بە چارەنووسێکی هاوشێوەی سووریا و لیبی. سێیەم: ئاراستەکردنی سەرنجی خەڵک بۆ ئەو مەترسیانەی کە پێدەچێت لە دەرەوەی سنوورەکانەوە هەڕەشە لە یەکپارچەیی خاکی ئێران بکەن. لە کوردستان بڵاوکردنەوەی وێنە و ویدیۆگەلێکی ساختە لە بوونی پێشمەرگە لەناو شارەکان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو، هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندە سیاسییەکان، بەرجەستەکردنی مەترسی هەڵوەشانەوەی ئێران لە ڕیکلامە میدیاییەکانی ڕژێمدا، بەشێکن لە لایەنەکانی ئەم سیناریۆ پلان بۆ داڕێژراوە. هەمان سیناریۆ بەڵام بە تایبەتمەندیەکانی ناوچەی سیستان بەلوچستانەوە، بووە هۆی کوشتنی بێباکانەی نزیکەی سەد کەسی بێ دیفاع و بریندارکردنی سەدان کەسی تر لە زاهیدان.

بەڵام ئاستی هۆشیاریی خەڵک لە کوردستان و بەلوچستان و ئێران بەگشتی و ناسینی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و تاوان و فریوکارییەکانی، ئەو پیلانگێڕییەی زۆر زوو لەگەڵ شکست بەرەوڕوو کردەوە.  بزووتنەوەی سەرتاسەری ئەم قۆناغە بە مردنی ناڕەوای ژینا لە کوردستانی شۆڕشگێڕەوە چەخماخەکەی لێدرا.  حیزبە سیاسییەکانی چالاک لە کوردستان بە هاندانی خەڵک بۆ شێوازی جەماوەریی خەبات و خۆڕاگری و بە تایبەتیش بە بانگەوازی مانگرتنی گشتی و دوورکەوتنەوە لە ململانێی چەکداری، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خەباتە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی ئێران پتەوتر کرد.  نەتەوە و ئایین نەیانتوانی بۆشایی دروست بکەن لە ڕیزی یەکگرتووی ئەو کەسانەی کە بە یەکەوە دەژیان. کوشتاری بێ بەزەییانەی خەڵکی زاهیدانیش ئامانجی جەنایەتکارانەی ڕژیمی بەدی نەهێنا. چالاكوانان و رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بانگەشەکار و په‌ره‌پێده‌ری ​​هاوسۆزی و هاوخەباتین له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی رووخاندن له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران. خەڵکی کوردستان و بەلوچستان، ژنان، لاوان، خوێندکاران، کرێکاران، مامۆستایان و بە ملیۆنان خەڵکی بێزار و وەگیانهاتوو لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، شان بە شانی یەکتر خەبات و تێکۆشانی خۆیان تا ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی درێژە پێدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-