کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خەبات بۆ دابینکردنی ژیانێکی گونجاو و کەرامەتی ئینسانی

لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران لە دوایین ڕۆژەکانی ساڵی ڕابردوودا بۆ ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی پەسەندکرا. شۆڕای باڵای کار، پاش فریوکاری و پلانی هەرساڵەی، سەرەنجام لانیکەمی بڕی دیاریکراوی حەقدەستی کرێکارانی لەدوو ملیۆن و شەشسەدهەزاری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوییەوە گەیاندەچوارملیۆن و یەکسەد و هەشتا هەزارتمەن لەمانگدا. ئەڵبەتە ئەم زیادکردنە تەنيا ئەو کرێکارانە لەخۆ دەگرێت کە یاسای کار دەیانگرێتەوە. خاوەنکارەکان کە لەڕێگەی دەرچوون یان لێبووردنی ماڵیاتی و بەهرەمەندبوون لە ڕانت و ئەولەوییەتی جۆراوجۆرەوە، سەرقاڵی دزی و تاڵان و بڕۆی سامانی گشتین، ڕایگەیاند کە توانایی دانی ئەو حەقدەستە زیادکراوەیان نییە. ڕێکخراوە کرێکارییەکان و کرێکارانی خاوەن گرێبەستی کاتی نەوت و کرێکارانی بەشەکانی تریش سەبارەت بەم بڕە زیادکردنەی حەقدەست ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لە ناڕەزایەتی و ڕاگەیاندنەکانی ئەواندا هاتبوو کە تەنانەت بەلەبەرچاوگرتنی ئەوچل لەسەدەهەڵاوسانەی کە لەلایەن دەوڵەتەوە ڕاگەیاندراوە،ئەگەرچی ناڕاستیشە، لانیکەمی حەقدەست لە مانگدا دەبێشازدە ملیۆنتمەن بێت بۆ ئەوەی کرێکاران بتوانن لانیکەمی پێداویستییەکانی ژیانێکی ئاسایی دابین بکەن. ئەوان سەلماندیان کە لابردنیئەرزی تەرجیحی، و دابەزینی بەهای ڕیاڵ، ئەو هەڵاوسانەی ئێستا بۆ سێ هێندەی ئەوەیکە ڕاگەیاندراوە بەرزدەکاتەوە. بە بڕیاری کابینە سەبارەت بە لابردنی ئەرزی ناوبراو و گرانبوونی ئاردی سنفیی و پیشەیی و بەشوێن ئەوەشدا نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک، مریشک، هێلکە، ڕۆن و شیرەمەنییەکان، هەڵاوسان بەخێرایی چەند هێندە بەرزبۆوە و ڕاستی و درووستی پێشبینییەکانی هەڵسووڕاوانی کرێکاریی سەلماند.

بەڵام کابینەی ڕەئیسی، جەلادی شەست و حەوت، تەنيا بەوەشەوە نەوەستا. ئەوان لە ڕێگای پەسەندکراوەیەکەوە ڕایانگەیاند کە تەواوی کرێکاران و کارمەندانی دەوڵەت تەنيادە لەسەدحەقدەستی زیادی وەردەگرن. ئەم پەسەندکراوەیە ئەو کرێکارە خاوەن گرێبەستانەش دەگرێتەوە کە لەلایەن پەیمانکارانەوە بۆ ناوەند و ئیدارە و دەمەزراوە دەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی کاتی دامەزرابوون.

پەسەندکراوەکەی کابینە کە کرێکارانی گرێبەستی نەوتیشی لەخۆگرت، لە کاتێکدا بە وەزارەتی نەوت ڕاگەیاندرا کەشۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی پەیمانیی نەوتلە سەرەتای مانگی گوڵانی ١٠٤١ی هەتاوی لە ڕاگەیاندنێکدا نووسیبووی کە حەقدەستی هیچ کرێکارێک لەمانگدا نابێ لەشازدە ملیۆنتمەن کەمتر بێت.

کەسانی سەربەخانەی کاریگەرو  دەست و پێوەندەکانی ڕژیم بەبێ لەبەرچاوگرتنی دژایەتی کرێکاران لەگەڵ پەسەندکراوەکەی شۆڕای باڵای کار، کە سێ هێندە لەژێر هێڵی هەژاریدا بوو، دەستیانکرد بە درۆ و فریوکاری. ئەوان نووسییان و پڕوپاگەندەی ئەوەیانکرد کە کرێکارانی ئێران بە زیادکردنیدە لەسەدی حەقدەستەکان لەلایەن دەوڵەتەوە ڕازی نین و خوازیاری ئەوەن کە لانیکەمی حەقدەستی پەسەندکراوی شۆڕای باڵای کار  بیانگرێتەوە. لەلایەکی ترەوە خاوەنکارەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە شۆڕای باڵای کار دەیهەوێت بە بڕیارەکەی مانگی ڕەشەممەی خۆیدا بچێتەوە. تەسنیم، هەواڵنێری نزیک لە سپای پاسدارانیش داوای لە هەیئەتی دەوڵەت کرد داواکاری لانیکەمی حەقدەستی دیاریکراو لەلایەن شۆڕای باڵای  کارەوە قەبووڵ بکات. بەمجۆرە کابینه و خاوەنکارەکانی کەرتی تایبەت لەلایەک و دارودەستە و لایەنگرانی کابینه و خاوەنانی سەرمایە لەلایەکی ترەوە، بەتەمای ئەوە بوون کەکرێکاران لە مردن بترسێنن بۆ ئەوەی بە تاو و لەرز ڕازی ببن“.

بەڵام کرێکاران هاوڕێ لەگەڵ جەماوەری خەڵکی ناڕازی لە ناوەڕاستەکانی مانگی گوڵانەوە بە وەڕێخستنی شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی و خەبات لە دژی گرانی، لەڕاستیدا لەچەندین شار لەدژی تەواوەتی ڕژیم هەڵوێستیان گرت. ئەوان سەرەتا ناڕەزایەتییەکانی خۆیان لە خوزستانەوە دەستپێکرد. ڕژیم هاوکات لەگەڵ کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەرکوتگەر لەئاستێکی سەراسەریدا لەدژی ناڕازییان، لەڕێگەی کابینەوە ڕایگەیاند کە یارانه‌ی توێژی کەمتر بەهرەمەند دە بەرابەر زیاد دەکات و دەیگەیەنێتەچوارسەد هەزارتمەن. ئەم بابەتە نەبووە هۆی دامرکاندنەوەی ڕق و تووڕەیی و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو خەڵکەی بە دروشمیخامەنەیی قاتڵە، حکومەتەکەی باتڵەو مردن و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی، خەبات و ناڕەزایەتییەکانی خۆیان چەند هەنگاو بەرەوپێش بردبوو.

بەرپرسانی ڕژیم هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی وەحشیگەریی هێزە سەرکوتگەرەکان، کە تابیست و شەشیگوڵان بوونەهۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم پێنج کەس و دەستبەسەرکردنی دەیان کەسی تر، دەستیاندایە کۆمەلێک فریوکاری و پیلانگێڕیی کۆن و تاقیکراوەش.

پاش دەستپێکی ناڕەزایەتییەکان، وەزارەتی ئیتلاعات پیلانگێڕییەکی ناسراو و رسوابووی دەستپێکرد. کاربەدەستانی ئەو ناوەندە جینایەت و گەندەڵییە، بە دەستبەسەرکردنی دوو سەندیکالیستی خۆشناو و خاوەن ڕای فەرانسەویی، کە تەنیا بەمەبەستی گەشت و گوزار هاتبوون بۆ ئێران، ڕایگەیاند کە سەرچاوە و هاندەری ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە چەند ئوستان، کەسانی دەرەکی بوون. ئەم کردەوە دژی ئینسانییە بووە هۆی ناڕەزایەتییەکی بەربڵاو و لەقاودانی ڕێکخراوە سەربەخۆ کرێکارییەکان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ لە دەروە و ناوەوەی وڵات.

سپای پاسداران و بەسیج لە گەرمەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا مانۆڕگەلێکی بەربڵاویان لەچەندین ئوستانی جیاواز، لەوانە ئیسفەهان، مازەندەران،  دەوروبەری تاران، سمنان، کرماشان و ئیلام بەڕێوەبرد.

ڕەئیسی، کە تەنیا بەمەبەستی پیادەکردنی گەڵاڵە ئابووری و سیاسییە دژی خەڵکییەکان بە پشتبەستن بە کوشتار و سەرکوت، هێناویانەتە سەرکار، هەرلە ئێستاوە بێ توانایی خۆی لەحاند دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتییەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی ڕۆژانەی شارۆمەندان نیشانداوە. پەسەندکراوەکەی کابینەی ئەم جەللادە سەبارەت بە چوونەسەرەوەیدە لەسەدیحەقدەستی کرێکاران و کارمەندانی دەوڵەتی، لەگەڵ ڕاگەیاندنی، نەزۆک لەئاو دەرهاتووە.

پێدانی یارانەی چوارسەد هەزار تمەنی، خەرجی یەک حەوتووی لانیکەم پێنج ملیۆن کرێکاری بێکار و بنەماڵەکانیان دابین ناکات و نابێتە کۆمەک خەرجی پێویست بۆ پتر لە دە هەزار کرێکاری کەم داهات و بنەماڵەکانیان. کرێکاران، ژنان، لاوان و جەماوەری خەڵکی ناڕازی لەدژی ستەمی نەتەوایەتی، هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە خەباتی ڕۆژانەیان بۆ باشتربوونی داهاتەکەیان درێژە پێدەدەن، خوازیاری لەناوچوونی تەواوەتی ڕژیمیشن. دروشمەکانی ئەوان لە نارەزایەتییەکانی ئەم دواییانەدا سەلمێنەری ئەم واقییتەتەیە. بەڵام ئەو جەماوەری کە بەتەواوی  وجودەوە نەرفرەتیان لەم ڕژیمە سەرەڕۆ و چەوسێنەرە هەیە، پێویستە ئەوە بزانن کە تەنانەت ڕووخان و لەناو چوونی کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتن بە ئازادی و خۆشگوزەرانی بەس نییە. ڕووخانی کۆماری ئیسلامی پێویستە دەستپێکی حکوومەتێکی شۆڕایی و جەماوەریی بێت کە ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە ستەم و چەوسانەوە خۆش بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-