ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی مانگی جۆزه‌ردان، کچێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “سروە کەماڵی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ کە قوربانی منداڵ هاوسەری بووە،له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.
به پێی زانیارییه‌كان، “سروه كه‌ماڵی” مانگی ڕابردوو به بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆی و له ژێر گوشاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناچار به هاوسه‌رگیری بووه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، دیارده‌ی منداڵ هاوسه‌ری باوه و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیم په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن. هه‌ر چه‌ند ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی مه‌ده‌نی له دژی ئه‌و دیاره‌ده‌یه خه‌بات ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌بنه قۆربانی به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه.