ڕۆژی دووشەممە ٢ی مانگی جۆزەردان، دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی “محەممەد بادرە” تەمەن ١١ ساڵ و خەڵکی مەریوان و “سینا خوڕانی” تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە ئوستانی ئیلام بە هۆکارێکی نادیار خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لانی کەم ١٢ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ کە بریتین لە ٧ کوڕ و ٥ کچ لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.