کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆڕاگری جووتیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان له‌ به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری ڕژیم

خۆڕاگری جووتیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان له‌ به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری

ماوه‌ی ٤١ ڕۆژه‌ جووتیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان دژ به‌ نه‌دانی حه‌ق ئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود مانیان گرتووه‌ و داوای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن.

پێشتر به‌رپرسانی پارێزگای ئیسفه‌هان به‌ڵێنی پێدانی حه‌ق ئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوودیان به‌ جووتیاران دابوو، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرد و كه‌شاوه‌رزان زه‌ره‌مه‌ند بوون. كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی خوازیاری پێدانی حه‌ق ئاوه‌، دیاریكردنی نرخێ گونجاو بۆ به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی و كاره‌با و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.