هه‌زاران كه‌شاوه‌رزی هیندووستانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌ولاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت له شه‌قامه‌كانی “دیهلی نه‌و” ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌شت مانگ پاش ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی و ده‌وڵه‌ت، زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س له “دێهلی نه‌و”ی پایته‌ختی هیندووستان كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌وڵه‌ت خوازیاری به‌كرده‌وه‌درهاتنی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون. كه‌شاوه‌رزان خوازیاری ته‌زمینی كڕینی به‌رهه‌مه‌كشتووكاڵیه‌كانیان و په‌رداختی ته‌واوی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ن.