ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، موورچه‌خۆرانی پارێزگای سلێمانی له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی مووچه‌ی سێ مانگی ڕابردوویان، خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: به‌رپرسانی حكوومه‌ت هیچ بایه‌خێك به ژیانی هاووڵاتییان ناده‌ن. نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێت: مۆعه‌لیمانی پارێزگای سلێمانی چه‌ندین داواكارییان بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا خواستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی مووچه‌كانیان ده‌بینن و داواكارییه‌كانی دیكه‌یان پشتگوێ خستووه. له لایه‌كی دیكه‌وه كارمه‌ندان و مامۆستایانی زانكۆكانی سلێمانی هۆڵه‌كانی خۆێندنیان داخست و ڕایانگه‌یاند: چه‌ند مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و تا مووچه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت ناگه‌رێنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان.