ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، بۆجارێكی دیكه خۆپیشاندانى لایەنگرانى سەدر لە بەغدا دەستیپێکرد و لەبەردەم بیناى ئەنجومەنی دادوەریی عێراق كۆبوونه‌وه.
خۆپیشاندەران دەڵێن: ئەنجومەنی دادوەریی سیاسیكاری ده‌كات و سەربەخۆ نییە، لێرە ناڕۆین و بەردەوام دەبین له كۆبوونه‌وه‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی ده‌زگای قه‌زایی عێراق به‌كرده‌وه ڕووبەڕووی گەندەڵکاران ده‌بێته‌وه. پێشتر “موقتەدا سەدر”، ڕێبەرى ڕەوتى سەدر ڕایگەیاندبوو، ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بۆ دادگا دیارى دەکەین، تاوەکو لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى نوینەرانى عێراق قسه‌ی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراقدا نه‌بوو ئه‌وكات هه‌نگاوێكی دیكه هه‌ڵده‌گرین.