ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، سەدان هەزار کەس لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەبۆنەی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی کرێکار، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له شاری ئیستانبوول له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێبكهه‌ڵچوون و 52 كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه لە شارەکانی “ئامەد”، “وان و “قارس”ی باکووری کوردستان هه‌روه‌ها “ئیستانبوول” و “ئەدیرنە”ی و چەندین شاری دیکەی توركیا، كرێكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ڕێپێوانێكی به‌رینیان به بۆنه‌ی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار به‌ڕێوه‌برد. به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس له شاری ئیستانبوول و له دوو شه‌قامی سه‌ره‌كی “شیشلی” و “بشیكتاش” ڕێگرییان له گه‌یشتنی خۆپێشانده‌ران به مه‌یدانی “ته‌قسیم” كرد و هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و 52 كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.