شه‌وی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، سه‌دان شارومه‌ندی ئیسڕائیلی هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، له شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون.
پێش هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل هه‌زاران شارومه‌ندی دژبه‌ری نتانیاهوو له ئۆرشه‌لیم و تل ئاویو خوازیاری ئاگربه‌ست و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. پاش هێرشه‌كه‌ی ئێران، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه سه‌دان شارومه‌ندی ئیسڕائیلی بۆ جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قام و داوای ئازادی دیله‌كان و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو ده‌كه‌ن.