ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری “سه‌ریكانی” له ڕۆژئاوای كوردستان دژبه نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له ناوچه داگیركراوه‌كان و كه‌می خزمه‌تگوزاری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وی هێزه‌كانی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه دوو ئه‌ندامی هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیانكرده سه‌ر دووكانێكی “زێڕفرۆشی” له سه‌ریكانی و خاوه‌ن دووكانه‌كه‌یان كوشت و زێڕه‌كانیان دزی. پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیازی محاكمه‌ی تاوانبارانی ڕووداوه‌كه بوون. هه‌روه‌ها خۆپێشانده‌ران به‌ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی توركیا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایانكرد هێزه ئیسلامگه‌راكان له‌و شاره بچنه‌ده‌ره‌وه.