ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران شارومه‌ندی گورجستانی به دروشمی نا بۆ یاسای ڕووسی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی سنوورداركردنی چالاكی شیركه‌ته بیانیه‌كان نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی گورجستان به تازه‌یی پێشنووسی یاسایه‌كیان له مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ند كردووه كه له ژێر ناوی “ڕێگری له دزه‌كردنی سیخوڕه بیانیه‌كان” ڕێگری له كار و چالاكی شیركه‌ته خارجییه‌كان ده‌كات. خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن، ئه‌و لایه‌حیه پێشتر له ڕووسیه په‌سه‌ند كراوه و ئێستا نوێنه‌رانی سه‌ر به پووتین ده‌یانه‌وێت شه‌پۆلێكی تازه‌ی سه‌ركوت له ژێر ناوی ڕێگری له كار و چالاكی شیركه‌ته ئورووپاییه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن. دژبه‌رانی ئه‌و لایه‌حه ده‌ڵێن: په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕگه‌یه پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ستبوونی گورجستان به یه‌كێتی ئورووپا دوا ده‌خات.