ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی گوڵان، سه‌دان هه‌زار خوێندكار، مامۆستای زانكۆ، كارمه‌ند و بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران له سه‌رانسه‌ری ئارژانتین دژبه بڕینی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی زانكۆكان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
له حاڵێكدا خه‌ڵكی ئارژانیتین له‌گه‌ڵ ته‌وڕۆمی ٢٨٨ له سه‌دی به‌ره‌وڕوون، خاویر میلی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، بودجه‌ی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی قه‌تع یان كه‌م كردووه. بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئارژانیتین، بووه‌ته هۆی هه‌ژاری زۆرتری ملیۆنان كه‌س و به‌شێكی زۆر له خوێندكاران و قوتابیان ناچار بوون واز له خوێندن بێنن. ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، یاسای “پڕۆتۆكۆلی دژه ناڕه‌زایه‌تی” په‌سه‌ند كردووه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ده‌ستی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركران و توندووتیژی دژبه خه‌ڵك ئاوه‌ڵایه.