ڕۆژی شه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی سوید و كانادا دژ به ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی مالمۆ و گۆتنبێرگی سوید درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كانیان دژبه سزای ئێعدام و سه‌ركوتی ژنان له ژێر ناوی لایه‌حه‌ی نوور داوه. له شاری وه‌نكۆڤێری كاناداش ئێرانیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی گه‌شتی ئێرشاد به‌رانبه‌ر ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری و پشتیوانی له ژنانی ئێرانی بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو، مه‌جلسی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا گه‌ڵاڵه‌ی مه‌هسای په‌سه‌ند كرد و ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌حه‌یه له مه‌جلسی سنا په‌سه‌ند بكرێت، ده‌وڵه‌تی ئه‌مرێكا ئه‌ركدار ده‌یێت تاكوو هه‌ر ٩٠ ڕۆژ ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر پێشێكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ دا پێشكه‌ش به نوێنه‌ران بكات و سزا به‌سه‌ر عه‌لی خامنه‌یی و ئیبراهیم ڕه‌ئیسی دا بسه‌پێنێت.