کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپیشاندانی سەدان کەسی هاووڵاتییانی باکووری کوردستان لە ئیستانبۆڵ

سەدان کەس لە هاووڵاتییانی باکووری کوردستان دانیشتووی شاری ئیستانبۆڵ، ڕۆژی دووشەممە بە کۆبوونەوە و ڕێپێوان لە ناوچەی ئسنیورتی ئیستانبۆڵ و پۆشینی جل و بەرگی کوردی، خوازیاری بەفەرمی ناسین و پەروەردە بە زمانی کوردی بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی “ئێم کەی ئێم” و ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی کوردی ڕێکخرابوو و “زۆڵەیخا گۆلوم” نوێنەری هەدەپە لە شاری ئیستانبۆڵ و زۆربەی ئەندامانی ئەو پارتە تێیدا بەشدار بوون. بەشداربووان لەو کۆبوونەوەیه‌دا درووشمی بێ زمان ژیان نابێت و بژی بەرخوەدانی نێو زیندانیان وتەوە و خوازیاری بەفەرمی ناسینی زمانی کوردی لەو وڵاتەدا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان له‌ گوندی “میانه‌”ی كه‌ڵاته‌رزان

-

ئیدامه‌ی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتی دیكه‌ له‌ شاری شنۆ

-

سازكردنی په‌روه‌نده‌ی تازه‌ بۆ “پوووریا جه‌واهری” له‌ دادگای سنه‌

-

خۆكوژی مێرمنداڵێك له‌ شاری سه‌قز

-

ئازادی “یاسر حسێنی” به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی كامیاران

-