ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، به هه‌زاران كه‌س له شاری “به‌سرولشام” له پارێزگا ده‌رعا له باشووری سوورییه، له‌دژی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو له‌م پارێزگایه بووه. ناڕازییان هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی درووشمی “نه حیزبوڵڵا، نه ئێران” خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی و حیزبوڵڵا له پارێزگای ده‌رعا بوون. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاره‌كان و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر ئه‌م پارێزگایه بۆ به‌شداری له‌م خۆپیشاندانه هاتوونه‌ته شاری “به‌سرولشام”.