دوو گەنج بە ناوەکانی “عەبدول جەلیل” دانیشووی گوندی “ساڵەح ئاغا”ی ناوچەی گەرمیان و “ڕێبوار ئیبراهیم” خەڵکی شارەدێى “بۆسکێنە”ی ناوچەی ڕاپەڕین لە باشووری کوردستان، ڕۆژی هەینی لە کاتی مەلە کردندا لە دەربەندی رانیە و ڕووباری سیرواندا گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو کەسە كه بەهۆی مەلە کردن لە ڕووباری سیروان و دەربەندی ڕانیە گیانیان لەدەستداوە تەرمەکانیان بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کراوە.