به پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی زیندانی ناوه‌ندی سنه به ناوی “محه‌ممه‌د به‌همه‌نی” ناجێگیره و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “ته‌وحید”ی سنه كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د به‌همه‌نی” ماوه‌ی چوار مانگه وه‌سیقه‌ی بۆ دانراوه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندی سنه له ژێر گۆشاری ئیدراه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره له ئازاد كردنی كاتیی ئه‌و هاووڵاتییه كه به هۆی نه‌خۆشیه‌وه باری ته‌ندرووستی ناجێگیره ڕێگری ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستا نییه.