خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و خه‌باتكاری دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی پوشپه‌ڕ، به درووشمی بوێرانه‌تر و ڕیزێكی یه‌كگرتووانه‌تره‌وه، شه‌قه‌كانی ٣٠شاریان سه‌رله نوێ پڕكرده‌وه، له دووپاتكردنه‌وه‌ی ویست و داخوازییه‌كانیان. شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك تاران، ئیسفه‌هان، زه‌نجان، شووش، شووشتر، ساری، دزفول، هه‌مه‌دان، كرمان، ئابادان، خوڕه‌م ئاباد، ئه‌ندیمێشك، ئه‌هواز و كه‌ره‌ج، به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان، خواستی بردنه‌سه‌رێی حه‌قده‌ست به پێی پێداویستیه‌كانی ژیان و ئاستی هه‌ڵاوسان، یه‌كسانسازی و ده‌ستێوه‌رنه‌دانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی و كۆمه‌ڵێك داواكاری تریان، به گوێی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و شارۆمه‌ندانی دڵسۆز گه‌یاند.
ڕۆژی ١٥ی جۆزه‌ردان ده‌وڵه‌ت له وه‌ڵام به ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشینكراوان ڕایگه‌یاند كه، ساڵی ١٤٠١ ته‌نیا ١٠ له‌سه‌د به حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، زیاد ده‌كه‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه شۆڕای باڵای كار ٣٨ له‌سه‌دی په‌سه‌ندكردبوو. خانه كاریگه‌ریه‌گان و كاربه‌ده‌ستانی شۆڕای ئیسلامی سه‌رله نوێ كه‌وتوونه‌ته خۆ، بۆ ئه‌وه‌ی داخوازی خانه‌نشینكراوانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراوه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه و قه‌بووڵكردنی بردنه سه‌ره‌وه‌ی ٣٨ له‌سه‌دی شۆڕای باڵای كاردا، به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ژوماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی مجلیسیش بێكار دانه‌نیشتوون و شانۆیه‌كیان درووستكرد و په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تیان به پێچه‌وانه‌ی یاسا ناو لێبرد. ئامانجی ئه‌م كۆنه‌په‌ره‌ستانه له‌م له‌چاوه‌ڕوانیدا ڕاگرتن و بێ‌ئاكام هێشتنه‌وه‌ی ویست و داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوان بووه و خانه‌كاریگه‌رییه‌كانیش به‌شێك بوون له ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م شانۆ گاڵته‌جاڕانه‌یه. خانه‌نشینكراوانی هوشیار و خه‌باتكار به درووشم گه‌لێكی وه‌ك “ده‌وڵه‌ت خه‌یانه‌ت ده‌كا، مه‌جلیس پشتیوانی ده‌كا، “هه‌م مه‌جلیس و هه‌م ده‌وڵه‌ت، درۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ میلله‌ت” و “مردن بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته فریوكاره ” وڵامی ئه‌م گاڵته‌جاڕییه‌یان دایه‌وه. ئه‌وان به درووشمی “ته‌نیا له‌سه‌ر خیابان، ده‌گه‌ین به مافه‌كانمان” وڵامی هه‌وڵه بێ ئاكامه‌كانی خانه‌ی كاریگه‌رییان دایه‌وه. خانه‌نشینكراوان هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ده‌یانهه‌وێت مووچه‌خۆرانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی بتوانن ٣٨ له‌سه‌د زیاتر وه‌ربگرن، له‌سه‌ر خواستی حه‌قده‌ست و مه‌زایای به‌ته‌واوه‌تی، پێداگرییان كرد. ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕه‌ش وه‌ربگرن، له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان، پاشه‌كشه ناكه‌ن. خانه‌نشینكراوان هاوڕێ له‌گه‌ڵ كرێكاران، داواكاری لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ١٦ ملیۆن ته‌مه‌نیان، كه پێشتر له‌لایان شۆڕای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وته‌وه ڕاگه‌یاندرابوو، سه‌رله نوێ به‌رجه‌سته كردۆته‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن به پێی زانیاری خودی كاربه‌ده‌ستان، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له مانگی جۆزه‌رداندا، پتر له ٥٢ له‌سه‌د بووه. سه‌رچاوه‌كانیتر ده‌ریده‌خه‌ن كه پێداویستیه خۆراكییه‌كانی كرێكاران و خانه‌نشینكراوان، هه‌ندێك جار پتر له ٢٠٠ له‌سه‌د گران بووه. له ئاوا هه‌ل و مه‌رجێكدا، نه‌ك هه‌ر ١٦ ملیۆن، به‌ڵكوو پتر له‌وه‌ش وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستی خانه‌نشینكراوان و خه‌ڵكی بێبه‌ش و كه‌م داهات نییه.
خانه‌نشینكراوان له‌و ڕووه‌وه كه ده‌زانن كابینه‌كه‌ی ڕه‌ییسی ده‌روه‌ست له خزمه‌ت خاوه‌نانی سه‌رمایه و دووژمنانی خه‌ڵكدایه، له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیاندا، “مردن بۆ ڕه‌ییسی“یان كردووه به درووشمێكی گشتگیر. ئه‌وان كه له ساڵی ٩٩وه، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌وتوویه‌ك، ده‌هاتنه سه‌ر شه‌قامی شاره جۆراوجۆره‌كان، ئێستا ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بۆته دیار‌ده‌یه‌كی به‌رده‌وام و هه‌رڕۆژه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركووتگه‌ره‌كانی سپا و لیباس شه‌خسیه‌كان، به شێوه‌یه‌كی زۆر وه‌حشیانه له تاران و ئه‌راك، پێشیانگرت له كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان و ژوماره‌یه‌كی زۆریان لێ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بۆ شوێنێكی نادیار گواستیاننه‌وه.
تووندوتیژی و سه‌ركووتی هێزه‌كانی ڕژیم، نه‌ته‌نیا نه‌بۆته هۆی پاشه‌كشه‌كردن و ده‌ست هه‌ڵگرتنی خانه‌نشینكراوان له خواسته‌كانیان، به‌ڵكوو ئه‌وان شێلگیرانه‌تر و به درووشمی ڕادیكاڵتر، په‌ره‌یان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان داوه.
شایانی باسه كه ، خانه‌نشینكراوان به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی و ڕاگه‌یانده‌نه‌كانی خۆیاندا، درووشمی ئازادی كرێكاران و موعه‌لیمانی زیندانیان. به‌رز كردۆته‌وه. بۆ نموونه له‌م دواییانه‌دا له ڕاگه‌یاندنی گرووپی یه‌كێتی خانه‌نشینكراواندا هاتبوو كه :
ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانی كردنی ڕه‌زا شه‌هابی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی، ڕێحانه ئه‌نسارینێژاد، كه‌یوان موهته‌دی و ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی، نیشانه‌ی داماوی ده‌سه‌ڵاته و توهمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی خوشناویی فه‌رانسه‌وی و كرێكاران و موعه‌لیمانی به‌دیلگیراو، مه‌حكوومه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا سه‌باره‌ت به مانگرتن له خواردنی كرێكاران و موعه‌لیمانی زیندانی، له‌وانه ڕه‌زا شه‌هابی و حه‌سه‌ن سه‌عیدی هاتووه:
به‌رپرسانی زیندان، هێزی دادوه‌ری، هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان، ده‌وڵه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه مافخوازانه‌یان، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، به‌رپرسی ته‌ندرووستی و گیان و ژیانی ئه‌وانن و سه‌رجه‌م كرێكاران و موعه‌لیمان و لایانگران و چینی كرێكار، پێویسته به خێرایی و بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد بكرێن.
پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه بژێویی و سیاسیه ڕه‌وایه، بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكانی وه‌ك، سه‌ندیكای كرێكارانی حه‌وت ته‌په، سه‌ندیكای واحد و شۆڕای ڕێكخستنه‌كانی كرێكارانی نه‌وت، كانونی نووسه‌ران، سۆسیالیسته‌كان و خه‌ڵكی ئازادیخواز، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، پشتیوانی له خه‌باتی خانه‌نشینكراوان بكه‌ن و تا دێت ئه‌م پشتیوانییه‌ش پتر په‌ره ده‌ستێنێ.